مەسعود عەبدولخالق: تورکیا بەرەو لاوازی دەچێت و شکست دەهێنێت

باڵەکایەتی

مەسعود عەبدولخالق نووسەر و چاودێری سیاسی دەڵێت: عێراق بەو پاساوە ڕازی نییە کە بە هۆیەوە تورکیا هاتووەتە ناو خاکەکەیەوە، تورکیا بەرەو لاوازی دەچێت و شکست دەهێنێت. دەشڵێت: داهاتووی ئەو حزبانەی کە لەگەڵ تورکیا هاوپەیمانن لە مەترسیدایە.

مەسعود عەبدولخالق نووسەر و چاودێری سیاسیی دەڵێت: گۆڕانکاری خێرا بەڕێوەن لەسەر هەرێمی کوردستان، هەندێک لە گۆڕانکارییەکان باشن و هەندێکیان خراپ، بە پێی دوایین هەماهەنگی لە نێوان ئەمریکا و عێراق، ئەمریکا ڕەزامەندە عێراق خۆی سنوورەکانی خۆی بپارێزێت، ئێرانیش هاوشێوەی تورکیا مەرجەکانی خۆی سەبارەت بە پاراستنی سنوورەکانی بە سەر عێراق و هەرێمی کوردستاندا فەرز کرد و دەڵێت منیش وەک تورکیا دەکەم.

وتیشی: عێراق سنوورێک بۆ سنووربەزاندنەکانی تورکیا دادەنێت، چونکە پاساوی هەبوونی تورکیا لە سەر خاکی عێراق قبوڵکراو نییە، عێراق پشتیوانی هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتیی هەیە و ئەگەری هەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا لە دژی سنووربەزاندنەکانی تورکیا  تۆمار بکات.

مەسعود عەبدولخالق هۆشداریش دەداتە ئەو حزبە کوردییانەی کە هەماهەنگ و پشتیوانی دەوڵەتی تورکیان و دەڵێت، پڕۆژەکەیان شکست دەهێنێت چونکە تورکیا لەم ناوچەیە بەرەو لاوازی دەچێت و بارودۆخی باش نابێت.

ب.گ

Comments are closed.