سلێمانی
لە شاری سلێمانی، سیمینارێك لە بارەی بەرەوپێشچوونی ڕەوشی ژنان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا ڕۆڵی ژنان بەرزنرخێندرا و ئاستەنگییەكانی بەردەمیان خرایەڕوو.
ئەمڕۆ، لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی، تۆڕی هاوبەشی ڕێكخراوەكانی ژنان سیمینارێكیان لە بارەی بەرەوپێشچوونی ڕەوشی ژنان لە هەرێمی كوردستان، بۆ مافناس دڵخواز عەبدوڵا ئەنجام دا.
لە سیمینارەكەدا، مافناس دڵخواز عەبدوڵا، باسی لە ڕۆڵی ژنان كرد و تی: ژنان بەشێكی سەرەكیی كۆمەڵگان، بە درێژایی مێژوو ڕۆڵی كارایان گێڕاوە و پێكهێنەری بزووتنەوەی ڕزگارییخوازیی گەلانن.
ئاماژەی بەوەشدا، كە ژنان لە هەرێمی كوردستاندا ڕووبەڕووی چەندین ستەم بوونەتەوە و بە بەردەوامی پەراوێز خراون لە بوارەكانی یاسایی، سیاسیی، كۆمەڵایەتیی و هەموو بوارەكانی تری ژیاندا.
هەروەها باسی لە پەراوێزخستنی ژنان کرد لە بەڕێوەبردندا و وتی: ژنان ناتوانن لە ناو دادگاكاندا ببنە ئەو فەرمانبەرە یاساییەی، كە ڕۆڵی یاسا دەگێڕن، لە بەڕێوەبردندا، لە كابینەی یەكەم و دووەم، تەنها یەك ژن بۆ هەر كابینەیەك بوونەتە وەزیر، لە كابینەی سێیەم و چوارەم حەوت ژن، لە كابینەی پێنج یشسێ ژن، هەریەك لە كابینەكانی شەش، حەوت و هەشت بۆ هەر كابینەیەك یەك وەزیر، هەروەها لە كابینەی نۆیەمدا سێ ژن بوون بە وەزیر، کە ئەم ڕێژەیەش زۆر کەمە.
ب.گ
Comments are closed.