- كاتژمێر ١١:٠٠ـــی پێش نیوەڕۆ، ژمارەیەك پزیشك و كارمەندی تەندرووستی لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەك دەكەن و یاداشتێك پێشكەش دەكەن.
- دکتۆر موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی کەمی دەفتەری پاسپۆرت و گرفتەکانی فەرمانگەی پاسپۆرتەوە، کاتژمێر ١١:٠٠ لە هەڵەبجە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات.
- مامۆستایانی خۆبەخشی کەرکووک کاتژمێر ٠٨:٠٠ـی بەیانی لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی رێک دەخەن.
- ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان بە هاوکاری ڕێکخراوی NED ـی ئەمریکی گفتوگۆیەکی کراوە، لە نێوان ئەنجوومەنی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بانکی ناوەندی هەرێم، لە هۆڵی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی کاتژمێر ٠٩:٠٠ـی بەیانی ڕێکدەخات .
- کاتژمێر ١٠:٠٠ـی بەیانی خۆپیشاندانی مامۆستــایـــانی وانـــەبــێــژ لە بەردەم پەروەردەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین ئەنجام دەدرێت.
- ئەمڕۆ شەش ساڵ تێدەپەڕێت بە سەر ڕیفراندۆمە شکستخواردووەکەی بارزانیدا، کە بووە هۆی لە دەستدانی لە ٥١٪ـی خاکی باشووری کوردستان.
Comments are closed.