هەولێر
دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان داوای دامەزراندن دەکەن و بە مافێکی سەرەتایی خۆیانی دەزانن و دەڵێن: حکومەتی تەنها دەرگای دامەزراندن بۆ بواری سەربازیی دەڕەخسێنێت، بەڵام بۆ کەسی خاوەن زانست و بڕوانامە دەرگای دامەزراندنی داخستووە.
دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیان ١٠ هەزار کەس دەبێت، لە ساڵی ٢٠١٧وە ماوەی شەش ساڵە حکومەتی هەرێم دەرگای دامەزراندنی داخستووە بە بیانووی قەیرانی داراییەوە، بەشێک لەوانە کە ماوەی شەش ساڵە داوای دامەزراندن دەکەن و دانەمەزراون، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

شوان زیاد کە یەکێکە لە یەکەمەکان و ماوەی شەش ساڵە زانکۆی تەواو کردووە دەڵێت: حکومەتی هەرێم تەنها دەرگای دامەزراندنی بۆ بواری سەربازیی ڕەخساندووە، لە کاتێکدا دامەزراندن بۆ کەسانی خاوەن زانست و بڕوانامە نییە، بۆیە چارەنووسمان نادیارە، نازانین تا چەند ساڵی تر چاوەڕێی ئەوە بکەین دابمەزرێین.
شوان باسی لەوەشکرد: لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆکاکان و پەیمانگاکان کێشەی کەمی مامۆستا هەیە، بەڵام حکومەتی هەرێم بی باکە لە دامەزراندمان، چەندین جار گردبووینەتەوە داوای دامەزراندمان کردووە، بەڵام وەڵامان نەدراوەتەوە و چارەنووسمان نادیارە.
دەروون لاوە یەکێکی تر لە دەرچووە یەکەمەکان دەڵێت: حکومەتی هەرێم خەم ساردە لە دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان، پێشووتر بە بیانووی قەیرانی دارایی دەرگای دامەزراندنی داخستبوو، بەڵام لە ئێستادا هیچ قەیران و بیانوویەک نەماوە بۆ دانەمەزراندنمان، بۆیە دامەزراندن بە مافێکی سەرەتایی خۆمان دەزانین.

دەروون باسی لەوەشکرد: بە پێی یاسای ڕاستەوخۆ دەبێت لە بەشە جیاکاندا دابمەزرێین، بەڵام حکومەت هیچ بیانوێکی نییە و نایەوێت یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێنت، لە کاتێکد کادرانی حزبی دادەمەزرێندرێن.
ب.گ
Comments are closed.