ئەمڕۆ مووچەى مانگى تەمووز دابەش دەکرێت

ناوەندى هەواڵەکان

ڕۆژى ٢٤ـى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان، خشتەى مووچەى مانگى تەمووزی ئەمساڵى بڵاو کردەوە و بەپێى خشتەکە ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى تەندرووستىی دابەش دەکرێت.

ڕۆژى ٢٤ـى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى مانگى تەمووزی ئەمساڵى سەرجەم وەزارەتەکانى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى تەندرووستىی دابەش دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژى ١٧ـى ئەم مانگەدا بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، هەر مانگی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە بۆ سێ مانگ بڕی دوو تریلیۆن  و ١٠٠ ملیار دینار بە شێوەى قەرز بداتە هەرێم و لەو چوارچێوەشدا ڕۆژى ٢٤ـى ئەم مانگە بڕێکى زۆر پارەى بۆ هەرێم نارد.

جوتیار عادل، وتەبێژى پێشووترى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو، هەموو ٢٥ـى مانگێگ دەست بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەکەین، بەڵام لە مانگى ٦ـى ئەمساڵەوە فەرمانبەران مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئM.م

Comments are closed.