بەهاى دۆلار بەرز بووەوە و نرخى زێڕ دابەزى

ناوەندى هەواڵەکان

نرخى گرامێک زێر بە ٦١ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەبڕى دوو هەزار دینار دابەزى، هەروەها نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەبڕى هەزار و ٣٠٠ دینار بەرز بووەوە.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٣ دۆلار و ٩٦ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٩٠ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بە جێگیرى مایەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦١ هەزار و ٨٦٤ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٢٤ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦١ دۆلار و ٨٦ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى دوو هەزار دینار دابەزى.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٥ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە  ١٥٤ هەزار و ٣٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى هەزار و ٣٠٠ دینار بەرز بووەوە، بەو پێیەی کە دوێنێ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەهاکەی ١٥٣ هەزار دینار بوو، هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٥ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە چوار ملیۆن و ٩٨٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٧٢١ لیرەى تورکى.

ئـ.م

Comments are closed.