ڕۆژنامەنووس سەید ئەڤرەن شەهید بوو

ناوەندی هەواڵەکان

یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد ڕایگەیاند ڕۆژنامەنووس، نووسەر و شۆڕشگێڕی کورد، سەید ئەڤرەن لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی جەڵدەی دڵەوە شەهید بوو.

یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەید ئەڤرەن ماوەیەکی زۆرە تووشی نەخۆشی دڵ بووە، لە ٢٢ـی ئەیلولدا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ماوەیەک لە ژێر چاودێریی پزیشک بووە و دواجار لە نەخۆشخانە شەهید بوو.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەبارەت بە شەهیدبوونی هەڤاڵمان، ئەمڕۆ ٢٥ـی ئەیلول لە بەردەم ناوەندی چاند و هوونەری محەمەد شێخۆ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەستین.

ب. ق

Comments are closed.