ناوەندى هەواڵەکان
شاڵاو هیدایەت شارەزاى کەشناسى ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه سبه‌ینێ له هه‌ندێك لە ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێم باران ببارێت و پله‌كانی گه‌رماش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ببنەوە، جگه له‌وانەش کاریگەرىی شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی بارانبارین بۆ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌ركه‌وتووه.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی بڵاوى کردەوە، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمانی ناوچه‌كانى هەرێم ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و له به‌شێك لە ناوچە شاخاوییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتى هەرێم، نیمچه هه‌ور دەبێت.
دەشڵێت، به‌هۆی کاریگەرىی ئەو بارانه‌ی، كه له ده‌ریای خه‌زه‌ر و ڕه‌شه‌وه ڕووی له باكووری ئێران و باكووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا كردووه، ئه‌گه‌ری هه‌یه بڕێك له‌و هه‌ورانه بگه‌نه ناوچەکانى هه‌رێم و بەهۆیەوە ئەمڕۆ و سبەى له هه‌ندێك ناوچه و بە تایبه‌ت ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بارانێكی كه‌م و لاواز ببارێت و هه‌وره برووسكه‌شی له‌گه‌ڵدا بێت.
باسى لەوەش کردووە، له ڕۆژانی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما ڕوو له دابه‌زین ده‌كات و لە ڕۆژانى کۆتایى مانگ و سەرەتاى مانگى داهاتوو زیاتر نزم دەبنەوە، هه‌روه‌ها کاریگەرى به‌رفراوانی باران ده‌ركه‌وتووه بۆ ناوچه جیاوازه‌كان و به‌مزوانه ده‌گاته ناوەندی شاره‌كانیش.
ئـ.م
Comments are closed.