ناوەندی هەواڵەكان
وەزارەتی تەندرووستیی سوودان بڵاوی كردەوە، لە شاری ئێل فاشر لە ویلایەتی دارفۆری باكوور، ١٣ هەزار حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی مەلاریا تۆماركراوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە بە دەست كەمی دەرمانەوە دەناڵێنن.
ئەحمەد دوما، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندرووستیی لە ویلایەتی باكووری دارفوور، دوایین ئاماری تووشبوونی بە نەخۆشی مەلاریا لە سوودان ڕاگەیاند.
ئەحمەد دوما ڕایگەیاند، لە شاری ئێل فاشر لە ویلایەتی دارفۆری باكوور ١٣ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی مەلاریا تۆمار كراوە، نەخۆشییەكە لەناو ئەو ویلایەتەدا بڵاو بووەتەوە، هەروەها كەمی دەرمانی مەلاریا و نەبوونی پشتیوانی ڕێكخراوەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكان دۆخی تەندرووستیی وڵاتی خراپتر كردووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، وەستاندنی كاری بانكەكان دەبێتە هۆی ئەوەی پشتگیرییە داراییەكانیان لە ڕێكخراوە تەندرووستییە جیهانییەكانەوە پێ نەگات، دەشڵێت: ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنووری فەرەنسا بەنیازە چوار سەنتەری پزیشكی لە شاری ئێل فاشر بكاتەوە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی مەلاریا.
هـ.ئ
Comments are closed.