مامۆستایانى وانەبێژى سنووری ڕاپەڕین بەردەوامن لە گردبوونەوە

ڕاپەڕین

بەیانى ئەمڕۆ لە بەردەم پەروەردەی پشدەر، مامۆستایانى وانەبێژ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین گردبوونەوە و داوایانکرد، حکومەتى هەرێم بە شێوەى هەمیشەیی دایان بمەزرێنێت.

بەیانى ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین لە سنووری پارێزگای سلێمانی، مامۆستایانى وانەبێژ لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى پشدەر گردبوونەوە.

مامۆستایانی وانەبێژ ڕایانگەیاند: داواکارین حکومەتى هەرێم بە شێوەى هەمیشەیی لە ناوەندەکانى خوێندن دامانبمەزرێنێت.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئێمە دەیانجار بە مەبەستى دامەزراندنمان بە شێوەى هەمیشەیى گردبووینەتەوە، بەڵام تا ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان بە دەم داواکارییەکانمانەوە نەهاتووە.

ئـ.م

Comments are closed.