ناوەندى هەواڵەکان
مەڵبەندى سێی یەنەکە لە هەولێر بڵاوى کردەوە، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ژێر فشاری وڵاتانی دراوسێ بووە و بووە هۆی لە دەستدانی ٥١٪ـى خاکی هەرێمی کوردستان، هەروەها بووە هۆی کەمکردنەوەی هەموو هاوکارییە سیاسیی و سەربازییەکان لەلایەن دۆستانی گەلی کورد و پرسى کوردى بۆ ماوەى ٥٠ ساڵ گەڕاندەوە دواوە.
مەڵبەندى سێى یەنەکە لە هەولێر، بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمە شکستخواردووەکەى مەسعود بارزانى، ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕیفراندۆم، مافێکی ڕەوای هەموو گەل و نەتەوەیەکە بۆ دیاریکردنی مافە ڕەواکانی خۆی، بەڵام دەبێت کاتێکی گونجاوی بۆ هەڵبژێردرێت.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ژێر فشاری وڵاتانی دراوسێ بووە و بووە هۆی لە دەستدانی لە ٥١٪ى خاکی باشووری کوردستان .
باس لەوەش کراوە، ڕیفراندۆم بووە هۆی کەمکردنەوەی هەموو هاوکارییە سیاسیی و سەربازییەکان لەلایەن دۆستانی گەلی کورد و هەروەها پرسى کوردى بۆ ماوەى ٥٠ ساڵ گەڕاندە دواوە.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمانە هەمووی گوێنەدان بوو بە چارەنووسی گەل و بەهەند وەرنەگرتنی ئامۆژگاریی دۆستەکان و وڵاتانی زلهێزی دنیا.
ئـ.م
Comments are closed.