ناوەندى هەواڵەکان
بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٨ ملیۆن و ٥٩٨ هەزار و ٨٦٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٨ ملیۆن و ٥٨٨ هەزار و ٨٦٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٨ ملیۆن و ٥٩٨ هەزار و ٨٦٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٨ ملیۆن و ٥٨٨ هەزار و ٨٦٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.
ئ.م
Comments are closed.