لە ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمدا بەغدا بڕێکى تر پارەى بە قەرز بۆ هەرێم نارد

ناوەندى هەواڵەکان

کەمێک لەمەوبەر، بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشیدەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ عێراق بڕى ٢٥٠ ملیار دینارى بۆ هەرێم بە شێوەى قەرز نارد.

بە پێى زانیارییەکان کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشیدەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

هاوکات، دوێنێ حکومەتى عێراق لە ڕێگای بانکی ڕەشیدەوە بڕى ٢٥٠ ملیار دینارى بەشێوەى قەرز خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژى ١٧ـى ئەم مانگەدا بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، هەر مانگی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە بۆ سێ مانگ بڕی دوو تریلیۆن  و ١٠٠ ملیار دینار بە شێوەى قەرز بداتە هەرێم.

ئ.م

Comments are closed.