ناوەندی هەواڵەكان
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سوپای عێراق، بە هۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە لە پارێزگای واست كەوتە خوارەوە، بەو هۆیەوە تیمی فڕۆكەوانەكە برینداربوون.
وەزارەتی بەرگریی عێراق سەبارەت بە كەوتنە خوارەوەیهێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ هێلیكۆپتەرێكی مەشق و ڕاهێنان، لە جۆری “بیڵ ٤٠٧” لە كاتی مەشق و ڕاهێناندا لە كۆلێژی فڕۆكەوانی سوپای عێراق، لە پارێزگای واست كەوتە خوارەوە و تیمی هێلیکۆپتەرەکەش برینداربوون.
میدیا عێراقییەكانیش بڵاویان كردەوە، ئەو فڕۆكەیەی دوو ئەفسەری فڕۆكەوانی تێدا بووە، لە ئەنجامدا هەردوو ئەفسەرەكە برینداربوون، دواتر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئاماژە بەوەش كراوە، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریانخستووە كە كەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بەهۆی کێشەی تەكنیكییەوە بووە و لێكۆڵینەوەكان لەسەر ڕووداوەكەش بەردەوامە.
هـ.ئ
Comments are closed.