کۆتا پەیامی سەید ئەڤرەن “بەرەو گەشتی کۆتایی”

ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژنامەنووس سەید ئەڤرەن بەر لە شەهیدبوونی پەیامێکی بە ناونیشانی “بەرەو گەشتی کۆتایی” نووسی بوو، ڕۆژنیوز دەقی ئەو پەیامە بڵاو دەکاتەوە.

یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەید ئەڤرەن، کە ساڵانێکی زۆرە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنێت، لە ٢٢ـی ئەیلولدا لە باکوور و ڕۆهەڵاتی سووریا لە نەخۆشخانە لە کاتی وەرگرتنی چارەسەردا شەهیدبوو.

سەید ئەڤرەن کە ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بوو، بەر لە شەهیدبوونی پەیامێکی بە ناوی “بەرەو گەشتی کۆتایی! نووسیوە.

 دوا پەیامی سەید ئەڤرەن بەم جۆرەیە:

“بەرەو گەشتی کۆتایی!

بۆ ئەوەی واتا بە هەموو ساتێکی ژیان ببەخشرێت، پێویستی بە تێکۆشانێکی گەورە ھەیە، منیش لە پێناو ئەو واتایەدا تێکۆشانێکی گەورەم بەڕێوەبرد، من کورد بووم و دەبوو گەلەکەم ئازاد بێت، لەو پێناوەشدا تا دوا هەناسەم پێنووس و و کامێراکەم خستە کار و قسەی خۆمم کرد، ئێستا لێی ورد دەبمەوە، چەند نەوە گۆڕدران؟ ئەوەی دەیزانم ئەوەیە، کە ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بووین و گەشەمان کرد…

ئێمە لەو فەلسەفەیەوە هاتووین “تەنانەت لە گۆڕیشدا بین ئەرکی خۆمان بۆ ئازادیی ئەم گەلە جێبەجێ دەکەین” وە کردوومانە بە پێوەری خۆمان، هەر بۆیە ئێمە ھەبووین و دەژین.

باپیرم کاتێک لەگەڵ شێخ سەعید ھەنگاوی نا، ئەم تێکۆشانە دەستی پێکرد، من نەوەى باپیرەمم، ئەو ئاڵایەی وەرمگرت لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بە شەکاوەیی ڕامگرت، لە ئامەدەوە ھەتاکوو خەرزان، لە عەفرینەوە تا قامیشلۆ، لە زاپەوە تا سلێمانی، لە ورمێ تا مهاباد، لە هەموو شوێنێک بووم، ئێستا لایەکم باکوورە، لایەکم ڕۆژئاوایە، لایەکم باشوورە و لایەکیشم ڕۆژهەڵاتە، بە تەواوی بووم بە کوردستان، ئیدی ملیۆنان کەس ڕێچکەی من دەگرنەبەر و درێژە بەو نەریتە دەدەن…

زۆر شت هەبوون کە دەبوو ئەنجام بدرێن، بەڵام کات ھەر ئەوەندە ڕێگەی پێدام.

لە خێر و خۆشیدا بن!”

ب. ق

Comments are closed.