ناوەندی هەواڵەكان
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ هێزەكانی عێراق بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان توانیان سەرچەتەیەكەی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك دەستگیر بكەن.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە بارەی دەستگیركردنی ئەمیرێکی چەتەكانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە سەر بنەمای ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق و بە هاوكاری هێزی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییمان لە سنووری پارێزگای كەركووك ئەنجام دا.
ئاماژە بەوەش كراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا ئەمیرێكی چەتەكانی داعش بە ناوی (ئەبو بوخاری) دەستگیر كرا، كە ئەو چەتەیە فەرماندەی كەتیبەی بیانی چەتەكانی داعش بووە لە كەركووك.
هـ.ئ
Comments are closed.