نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

ناوەندی هەواڵەکان

لەشاری سلێمانی لە ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە هەموو جۆرەکان دادەبەزێت، بۆ هەر لیترێک بڕیارە ٢٥ دینار دابەزێت.

ئەمڕۆ بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ڕۆژنیوزی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە نرخی هەر لیترێک بەنزین بۆ هەر جۆرێک ٢٥ دینار دادەبەزێت.

هاوکات، نرخی یەک لیتر بەنزینی نورماڵ دەبێتە ٩٧٥ دینار، یەک لیتر موحەسەن دەبێت بە هەزار و ١٧٥ دینار و یەک لیتری سوپەریش دەبێت بە هەزار و ٣٢٥ دینار.

ماوەی چەند مانگە نرخی بەنزین بەشێوەیەکى بەرچاو زیادی کردوەو چەندین هەوڵیش بۆ دابەزاندنى ئەو نرخە بێ ئەنجام بوون، دوای ئەو هەموو مانگە تەنیا توانراوە ٢٥ دینار لە نرخەکەى کەم بکرێتەوە.

هـ.ح

Comments are closed.