ئیبراھیم ڕەئیسی: ئێران ھیچ کات پێویستی بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت: مۆڵەتی کارکردنی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆممان ھەڵنەوەشاندووەتەوە، تەنھا بە چەند ھۆکارێکی تایبەتی موڵەتی چەند پشکنەرێکمان ڕەتکردووەتەوە، دەشڵێت: ئێران ھیچ کات پێویستی بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە

ئیبراھیم رەئیسی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە ئەمریکاوە ڕایگەیاند، سێ وڵاتی ئەوروپی پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، ئەوەش بووەتە ھۆی گومان بۆ ئێمە.

وتیشی: ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەی پشکنەرانی وڵاتانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیایان تەنھا لەبەر ئەو ھۆکارە بووە، نەک ڕێگریکردن لە کاری پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.

سەبارەت بە دروستکردنى چەکی ئەتۆمیش سەرۆک کۆماری ئێران ئەوەى خستەڕوو، وڵاتەکەی ھیچ کات پێویستی بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە، بەتایبەتی بۆ بەمەبەستی سەربازیی، ئەو تۆمەتانەش تەنھا پڕۆپاگەندەی وڵاتانی خۆرئاوان بۆ وڵاتەکەیان.

 

Comments are closed.