دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە دواخست

ناوەندی هەواڵەکان

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاردانی لەسەر سکاڵاک کە سەبارەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەڵوەشاوەی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو، بۆ یەکی مانگی داھاتوو دواخست.

ئەمڕۆ  دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاردانی لەسەر سکاڵاک کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەڵوەشاوەی کوردستان تۆمارکرابوو، بۆ یەکی مانگی داھاتوو دواخست.

 سکاڵاکە تایبەت بووە بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەڵوەشاوەی کوردستان، لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەڵوەشاوەی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی ڕافیدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکرابوو.

هەروەها لە سکاڵاکەدا داوا کراوە کە دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١، ٩،١٥، ٢٢، ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەڵوەشاوەی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

دادگای فیدڕاڵی بۆ جاری سێیەمە کە بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایە دوادەخات کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەڵوەشاوەی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

ه.ح

Comments are closed.