لە نۆ مانگی ڕابردوودا ١٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە

ناوەندی هەواڵەکان

یەکێتی سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی ئاماری گشتیی گیانلەدەستدانی کرێکارانی لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە لەو نۆ مانگەدا ١٨ کرێکار گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری سەندیکای کرێکارانی لقی سلێمانی کە وێنەیەکى دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، تەنیا لەم مانگەدا سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، و لە نۆ مانگی ڕابردووشدا ژمارەی ئەو کرێکارانەى گیانیان لەدەستداوە ١٨ کرێکار بووە.

سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی داوا لە داواکاری گشتی دەکاتە بەدواداچوون بۆ سەلامەتی و مەرجەکانی پارێزگاری لە کرێکاران بکات.

ئەم ئامارە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ کرێکارێکی تەمەن ٣٤ ساڵ کە پیشەى پێشمەرگە بووە لە باڵەخانەیەکى پڕۆژەی نیشتەجێبوونی” دایک” کەوتە خوارەوەو دەست بەجێ گیانى لەدەستدا.

ه.ح

Comments are closed.