لە گوندێکی شارباژێر هەشت کەس ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

سلێمانی

ئێوارەى ئەمڕۆ گوندێکی سنووری شارباژێر بەھۆی ژەھراوی بوونەوە هەشت کەس ژەهراوی بوون و یەکێک لەوانیش کە منداڵێکە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانى ڕۆژنیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی وڵانەی ناوچەی شارباژێڕی سەربە پارێزگای سلێمانی بەھۆی ژەھراوی بوونەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش کە ئەندامی دوو خێزانن ژەھراوی بوون.

لەوبارەیەوە سامان لەتیف بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەھۆی خواردنی قارچکەوە ئەو خێزانە ژەھراوی بوون و بەھۆیەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش ژەھراوی بوون.

ئاماژەى بەوەشکرد کە سێ لەو کەسانەى کە ژەهراوی بوون منداڵن و ئەوانەی دیکە بەتەمەن گەورەن و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ه.ح

Comments are closed.