ناوەندی هەواڵەکان
بڕیارە ئەمریکا و کۆریای باشوور بە هاوبەشی مانۆڕێکی سەربازی ئەنجامدەدەن و سەرۆکی کۆریای باشووریش دەڵێت: ئەم مانۆڕە وەڵامدانەوەیە بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا و کۆریای باشوور بە هاوبەشی چەند مانۆڕێکی سەربازییان لە سنوورە ئاوییەکانى کۆریادا دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، مانۆڕەکان سێ رۆژ بەردەوام دەبن و تێیدا نۆ کەشتی دەریایی و دوو فڕۆکەی جەنگی بەکاردێن.
لەبارەى مانۆڕە سەربازییەکەوە سەرۆکی کۆریای باشوور ڕایگەیاندوە، ئەو مانۆڕانە دەرفەتێک دەبێت بۆ وەستاندن و وەڵام دانەوەی هەڕەشەی ئەتۆمی و موشەکەکانی کۆریای باکوور.
ئەم مانۆڕە لەدوای ئەو مانۆڕە سەربازییە هاوبەشە دێت کە لەنێوان ئەمریکاو یابان و هەروەها ئەمریکا و تایلەند دا کرا.
ه.ح
Comments are closed.