ناوەندی هەواڵەکان
زیاتر لە ٨٠ کۆچبەری ئێرانی و ئەفغانی و کورد لەکەنارە ئاوییەکانی ئیتاڵیا گیریان خواردووە و داوای بەھاناوەچوون دەکەن.
ڕەنج پشدەری ڕۆژنامەنووس و چالاکوان لەکاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کە ٨٣ کۆچبەری تێدایە ماوەی پێنج ڕۆژە لە ئاودایە ئێوارەی ئەمڕۆ لەکەنارە ئاوییەکانی ئیتاڵیا پەکی کەوتووە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بەلەمەکە ژن و منداڵیی تێدایە و داوای فریاگوازاری بەپەلە دەکەن، ژمارەیەک کوردیش کە لەناو بەلەمەکەدا پەیوەندییان بە کەسوکارییانەوە کردوە.
لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا دوو بەلەمی کۆچبەران لە ئاوەکانى ئیتاڵیا وەرگەڕا، بەڵام لەلایەن تیمەکانى ئیتاڵیاوە ڕزگار کران.
ه.ح
Comments are closed.