ئەمڕۆ موچەى مانگى ٧ى چوار شوێن دابەش دەکرێت

ناوەندى هەواڵەکان

ڕۆژى ٢٤ ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى ٧ ى ئەمساڵى بڵاو کردەوە و بەپێى خشتەکە ئەمڕۆ موچەى هەریەکە لە دیوانى وەزارەتى پێشمەرگە، لیواکان، یەکەى ٧٠ و ٨٠ دابەش دەکرێت.

ڕۆژى ٢٤ ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى ٧ ى ئەمساڵى سەرجەم وەزارەتەکانى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ موچەى هەریەکە لە دیوانى وەزارەتى پێشمەرگە، لیواکان، یەکەى ٧٠ و ٨٠ دابەش دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژى ١٧ـى ئەم مانگەدا بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، هەر مانگی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە بۆ سێ مانگ بڕی دوو تریلیۆن  و ١٠٠ ملیار دینار بە شێوەى قەرز بداتە هەرێم و لەو چوارچێوەشدا ڕۆژى ٢٤ى ئەم مانگە بڕێکى زۆر پارەى بۆ هەرێم نارد.

جێگەى ئاماژەیە، جوتیار عادل، وتەبێژى پێشووترى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو، هەموو ٢٥ ى مانگێگ دەست بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەکەین، بەڵام لە مانگى ٦ى ئەمساڵەوە فەرمانبەران موچەیان وەرنەگرتووە.

ئـ.م

Comments are closed.