ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر ئاشتی ئەحمەد دەڵێت: بەشێک لە نەخۆشییەکانى پێست تەنها بۆماوەیین و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە ناگوازرێنەوە لەوانەش دەردەماسی، بەڵەکی، ئێگزیما، سەدەف، کاژە سپی، هەستیاریی لییر، دەردە ڕێوى و زیپکە.
دکتۆر ئاشتی ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانى پێست و جوانکاریی، لە نووسینێکدا ئاماژە بەو نەخۆشییانە دەکات، کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە ناگوازرێنەوە و تەنها بۆ ماوەیین و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
ئەو نەخۆشییانەى پێست کامانەن؟
یەکەم– دەردەماسی
دووەم– بەڵەکی
سێیەم– ئێگزیما
چوارەم– سەدەف
پێنجەم– کاژە سپی
شەشەم– کاژە گوڵینە
حەوتەم– هەستیاری لییر
هەشتەم– دەردە ڕێوی
نۆیەم– پێستە پانە
دەیەم– زیپکە
هەروەها باس لەوەش دەکات، ئەم نەخۆشییانە لە تەمەنی قۆناغەكانى خوێندن بۆ هەندێک کەس دەبێتە مایەی دڵەڕاوکێ و گۆشەگیریی و شەرم، لەلای کەسە تووشبوەکە و هاوڕێکانیشی بەهۆی هەڵە تێگەشتن لەو نەخۆشییانە کە گوایە دەگوێزرێنەوە.
ئـ.م
Comments are closed.