ناوەندى هەواڵەکان
درەنگانى شەوى ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یەکى گەورە لە كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی له قه‌ره‌باغ ڕوویدا و بە هۆیەوە ٢٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢٧٠ کەسى دیکەش برینداربوون و برینی بەشێکیان زۆر سەختە.
میدیاکانى ئەرمینیا لە زارى بەرپرسانى قەرەباغەوە بڵاویان کردەوە، درەنگانى شەوى ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یەکى گەورە لە كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی ناوچەکەمان ڕوویدا.
ئاماژە بەوەش کراوە، بە هۆى تەقینەوەکەوە ٢٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢٧٠ کەسى دیکەش برینداربوون و برینی بەشێکىان زۆر سەختە.
لە ئێستادا هه‌زاران هاوڵاتیی ئه‌رمه‌نی لە ماڵى خۆیان ئاوارە بوون و کۆچ دەکەن بەرەو قوڵایى ناوچەکانى وڵاتى ئەرمینیا و بە پێى دواترین ئامارەکان تەنها شەوى ڕابردوو شەش هەزار و ٦٥٠ کەس بەرەو ناوچەکانى ئەرمینیا کۆچیان کردووە ئەوەش بە هۆى ئەوەى سوپاى ئازەربایجان چوونەتە ناوچەکانیان.
ئـ.م
Comments are closed.