ناوەندی هەواڵەکان
ڕۆژنامەنووس سەید ئەڤران، کە لە ٢٢ـی ئەیلول بەهۆی جەڵدەی دڵەوە شەهیدبوو، سبەینێ لە مەڕاسیمێکی شکۆداردا لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەسپەردەی خاک دەکرێت.
یەکێک لە پێشەنگانی ڕاگەیاندنی ئازاد، سەید ئەڤران نووسەر و ڕۆژنامەنووس و شۆڕشگێڕ، لە ٢٢ـی ئەیلول، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە هۆی جەلدەی دڵەوە شەهید بوو، وابڕیارە تەرمی شەهید سەید ئەڤران لە ٢٧ـی ئەیلول ڕۆژی چوارشەمە، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بە خاک بسپێردرێت.
مەڕاسیمەکە، لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی قامیشلۆوە دەستپێدەکات و تا دوا مەنزڵی شەهید بە ڕێپێوان بەردەوام دەبێت، وا بڕیارە لە مەزارگەی شەهید دەلیل سارووخان، بە خاکی بسپێرن.
ب.گ
Comments are closed.