هێلین ئومێد: دەوڵەتى تورک گەلی کوردستان و تورکی خستووەتە ناو قەیرانێکی ئابوورییەوە

ناوەندی هەواڵەکان

هێلین ئومید ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دەڵێت: دەوڵەتى تورک لە لایەنی ئەخلاقییەوە تووشی داڕوخان دەبێت، بۆ ئەوەی کۆمەڵگای تورکیا لە دژی تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد هاوکاری بکەن، بەو فرت و فێڵە چەپەڵانە رووبەڕوو دەبن،دەشڵێت: دەوڵەت بە پاساوی شەڕ لە دژی کوردان لە تورکیا و کوردستان گەلی تورکی خستووەتە ناو قەیرانێکی ئابووری.

هێلین ئومید ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتدا کرد کە لە کەناڵی میدیا خەبەرەوە بڵاوکرایەوەو سەرەتا لەبارەى گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان وتی: ئەوانەی دەیانەوێت لە رژێمی قڕکردنی ئیمراڵی تێبگەن، بزانن کە لە ئیمراڵی چی ڕوودەدات، با سەیری دۆخی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی بکەن، دۆخی ئیمراڵی و دەرەوە زۆر جیاواز نین لە یەکتر، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر درک بەوە دەکرێت، کردەوە، سیاسەت و مامەڵەکانی جینۆساید لە ئیمراڵی بەردەوامن، ڕاستەوخۆ دەگۆڕدرێن بۆ سیاسەت لە دژی گەل، ژنان، گەنجان و هێزەکانی دیموکراسی.

سەبارەت بە هەڵوێستى گەلی کورد لەبارەى گۆشەگیرییەوە هێلین ئومێد ئاماژە بەوە دەکات، گەلی کورد سەرباری گوشار، ستەم و زۆرداری لە دەرەوەی وڵات تا هەر چوارپارچەی کوردستان لە هەموو شوێنێک لەپێناو رێبەرایەتیدا لە چالاکیدایە، هەمووان بە پەرۆشەوەن، ئێمەش بەو جۆرەین.

ئەندامەکەى کۆمیتەى ناوەندی پەکەکە باسی لەوە کرد، دەوڵەت لە هەموو شوێنێک ئامێری خەرجکردنە، بەڵام بە پاساوی شەڕ لە دژی کوردان لە تورکیا و کوردستان گەلی تورکی خستووەتە ناو قەیرانێکی ئابووری.

هەروەها هێلین دەشڵێت: خۆزگە هەر بەمەوە سنوورداربوایە، خۆزگە ئەوە تەنیا بە هەژاری ئابوریەوە سنووردار بوایە، شتێکی دژوارتر ڕوو دەدات، ئەویش لە لایەنی ئەخلاقییەوە تووشی داڕوخان دەبێت، بۆ ئەوەی کۆمەڵگای تورکیا لە دژی تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد هاوکاری بکەن، بەو فرت و فێڵە چەپەڵانە رووبەڕوو دەبن، ئەو گەلە هەزاران ساڵە لەم جوگرافیایە پێکەوە دەژین، دەبینین کە هیچ شتێک لە تورکان نەماوەتەوە.

چاوپێکەوتنەکەی هێلین ئومید بەم جۆرەیە:

چەمکی گۆشەگیری پڕواپڕ گوزارشت ناکات لەو کردەوانەی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ دەکرێن، گەلی کورد، ڕاستی ڕێبەریەتی و هێزەکانی تێکۆشان ڕووبەڕووی دۆخێکی لە سەرووی ئەوە بوونەتەوە.

گۆشەگیری بە واتای دابڕاندن و جیاکردنەوە دێت، بەڵام لەناوەندی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا سیاسەتێک بەڕێوەدەچێت کە ئەوەی تێپەڕاندووە، رێبەرایەتی پێشتر بۆ ئەوەی دۆخی ئیمراڵی بناسێنێت و بۆ ئەوەی لەوە تێبگەین کە لەوێ ڕوودەدات هەندێک چەمکی بەکارهێنا، بۆ وێنە وتی، “من لێرە زیندانی و سزادراوێکی ئاسایی نیم”، وتی، “ئێمە لە دەست سیستمی قڕکردنی تورکدا بە دیلگیراوین”. هەروەها لە گێڕانەوە ڕاستی ئیمراڵیدا چەمکی تابوت و دارمەیتی ئیمراڵی بەکارهێنا. دەبێت مرۆڤ زیاتر لەسەر ڕاستی ئیمراڵی، کە لە ڕۆژانی پیلانگێڕیدا زۆر جار وەک سیستمی چوارمیخ ناودێر دەکرا و هەروەها لە سەر کۆی ئەو چەمکانە ڕاوەستە بکات.

هەستکردن بە سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی

بۆچی بەم جۆرە؟ لەبەر ئەوەی بەڕاستیش لە رێگەی سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی راستی سڕینەوەیەک کە سەپێندراوە بوونی هەیە. لەڕاستیدا دەخوازرێت کە لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد پاکتاو بکرێت. سیاسەتی سڕینەوە هەیە، سیاسەتی قڕکردن، لەم واتایەدا درێژەی پێدەدرێت. کاربەدەستانی دەوڵەت ئەوەیان لە کاتی جیاجیا و بە شێوەی جیا جیا باسکردووە. وتین “ئێمە نەک جارێک، هەموو ڕۆژێک دەیڕوخێنین و لە سێدارەی دەدەین”. ئەوەش دیاردەیەکە کە ئێمە پێی دەڵێن سیستمی گۆشەگیری ڕەها یاخود ڕاستیەکە کە ئێمە هەوڵ دەدەین وەک سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی پێناسەی بکەین.

ئێمە هەروەها وتمان سیستمی چوارمێخە و لە خاچدان. چوارمیخ چییە؟ مرۆڤ زیاتر لە ڕاستی حەزرەتی عیساوە لە چوارمیخ و لەخاجدان تێدەگات. بزماریان لە دەست و قاچیدا و هەڵیانواسی. بەڕاستی ئەمە وادەکات کە ئێوە نەتوانن هیچ شتێک بکەن و ئەمە دەگۆڕدرێت بۆ پڕۆسەیەکی بەئازار. ئەوە مردنێکی بەردەوام و مردنێکی تێکەڵ بە ئەشکەنجەیە. ئەو دیاردەیەیە کە ڕێبەرایەتی دەیەوێت وەک چوار میخ گوزارشت لە سیستمەکە بکات.

ستاتۆی بەدیلگیرانیش هەیە. ئەمە بە واتای ئامرازێک. سیستمی جینۆساید لە ئیمراڵی بەم جۆرە لەسەر سێ قاچ و کۆڵەکە درێژەی پێدەدرێت و دژوار دەکرێت. لایەنێک وێرانکردن و ڕووخاندنە، لایەنێکی دیکە ئەشکەنجەدان، لایەنی سێهەمیش بەکارهێنانی کارستە و ئامرازەکانە.

ئێمە چەندەش واتای پێبدەین بەس نییە. ئێمە چەندە هەست بە سیستمی جینۆسایدی ئیمراڵی بکەین، ئێمە ئەوەندە دەتوانین بگەیەنە ڕاستی ئەو سیستمە. هەموو ئەوانەی زیندانی دەکرێن، بە رێژەیەکی دیاریکراو لە کۆمەڵگا دادەبڕێت، دەشاردرێتەوە و دادەبڕێت. ئەوە لە راستیدا پەروەردەیەکە کە سیستم سەرلەنوێ ئامادەی دەکاتەوە. زیندان و گرتووخانەکان بۆ ئەو مەبەستە دامەزراون. بەڵام لێرەدا پێشهاتێکی دیکە بوونی هەیە، کە لە سیستمی ئیمراڵیدا هاتووەتە ئاراوە.

گەلی کورد، ژنان، گەنجان هەموو ڕۆژێک کە تێدەپەڕێت زیاتر درک بەو دۆخە دەکەن. کاتێک کە لە دوا ڕۆژ دەڕوانین، هیچ کەشێک رژێمی قڕکردنی ئیمراڵی بە ئاسایی دانانێت. یاخود هەموو کەس باشتر تێدەگەن کە ئەوە قۆناغ و پرۆسەیەکی یاسایی و ئاسایی نیە.

زۆر پرسیاریش دەکرێن، لە ئیمراڵی چی روودەدات، ئایا ژیان لە ئیمراڵی جۆنە، رێبەرایەتی لە چ بارودۆخێکدا زیندانی کراوە. کاتێک بابەتەکە رێبەرایەتی بێت، گەل ئامادە دەبێت. بۆ ئەوەش لە هەموو دەرفەتێکدا هەموو جۆرە چالاکیەک ئەنجام دەدات، گەلی کورد سەرباری گوشار، ستەم و زۆرداری لە دەرەوەی وڵات تا هەر چوارپارچەی کوردستان لە هەموو شوێنێک لەپێناو رێبەرایەتیدا لە چالاکیدایە. هەمووان بە پەرۆشەوەن، ئێمەش بەو جۆرەین.

رێبەرایەتی هەموو شتێکی خۆی لەپێناو تێکۆشانی هەبوونی گەلەکەیدا بەخشیوە

ئەوانەی دەیانەوێت لە رژێمی قڕکردنی ئیمراڵی تێبگەن، بزانن کە لە ئیمراڵی چی روودەدات، با سەیری دۆخی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی بکەن. دۆخی ئیمراڵی و دەرەوە زۆر جیاواز نین لە یەکتر. رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر درک بەوە دەکرێت. کردەوە، سیاسەت و مامەڵەکانی جینۆساید لە ئیمراڵی بەردەوامن، راستەوخۆ دەگۆڕدرێن بۆ سیاسەت لە دژی گەل، ژنان، گەنجان و هێزەکانی دیموکراسی.

ئێمە باس لە راستی رێبەرایەتیەک دەکەین کە هەموو شتێکی خۆی بە هەبوونی کوردان بەخشیوە. مێژووی گەلانی دیکەش رێبەر، پێشەنگی سیاسی/ سەربازییان هەیە. بەڵام راستینەی رێبەرایەتی لە کوردستان ئەوەیە، کە ئایدۆلۆژیا، هەستیاری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، تەنانەت هەموو خانەکانی و هەموو ساتەکانی ژیانی بە تێکۆشانی هەبوونی کوردان بەخشیووە. من وەک کەسێک کە گەواهیدەرم لە سەر ژیانی رێبەرایەتی دەتوانم بە ئاسودەیی ئەوە بڵێم. لە هەناسەدان و پشووەوە تا خواردن، لە خەوەوە تا رێکردن، لە چالاکی کۆمەڵایەتیەوە، تا دابینکردنی بچوکترین پێداویستی ژیان، هەموو شتێکی خۆی لەپێناو بەرەوپێشچوونی تێکۆشانی هەبوون و ئازادی کوردان بەخشیوە. بەو هۆیەوە رێبەرایەتی وتی، “منیش راستینەی کۆمەڵایەتی و سزادان دەژیم”. باس لەوەدەکات لە پەیوەندی ئەو شتانەدا دەژی کە پەیوەست بە راستینەی کۆمەڵایەتی. کوردان کە جینۆساید دەکرێن، لەهەمان کاتدا هێرشی پاکتاو دەکرێتە سەر رێبەر ئاپۆش. هەمان ئەو هێرشە کۆلۆنیالیستیانەی لەسەر کوردان دەسەپێندرێت، لەسەر رێبەر ئاپۆش جێبەجێ دەکرێن. لە دڵی پاک و بێگەردەوە لە کوردان بڕوانرێت، لە رێبەر ئاپۆش دەڕوانرێت”.

رێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا وتبووی: “ئێوە لە پێناو مندا کەمپین ساز دەکەن، دەست بە هەڵمەت لە پێناو ئازادی من دەکەن. بەڵام دۆخی ئێوە لە هی من خراپترە. لەبەر ئەوەی نازانن ئێوە لە چ دۆخێکدان، هێرشێکی پاکتاوکاری چۆن دەکرێتە سەر ئێوە. ئێوە نازانن کە لە چیدا دەژین. لەبەر ئەوە ئێوە بەو هێرشانە دەڵێن کە چارەنوسە و دەژین”. رێبەر ئاپۆ بە هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانویست شتێکی بۆ بکەن، وتی: “ئێوە سەرەتا شتێک بۆ خۆتان بکەن”.

ئەو سەردەمەی ئێمەی تێداین، دەبێت رێبەر ئاپۆ لە ناوەندی تێکۆشانماندا بێت. دەبێت هەموو شتێک لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا بکرێت و سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی هەڵبوەشێتەوە. بۆ ئەوەش چیمان لە دەست بێت و چیمان پێبکرێت، دەبێت بیخەینەڕوو. بەڵام دەبێت بزانین ئەوەی دەیکەین، لەپێناو خۆماندایە. زیاتر لە هەموو کەسێک کوردان، ژنان و گەنجان پێویستیان بەوە هەیە. گرنگە کە ئێمەش ئازادی رێبەر ئاپۆ و دۆخی خۆمان وەک یەک لێبکەین. ئەگینا دەکرێت قوربانی بدرێت، فیداکاری بکرێت، هەوڵ بخرێتەگەڕ، ئەوانە بە نیەتی باشەوە بکرێن، بەڵام نەتوانن خۆیان لە چنگ و چەپۆکی قڕکردن رزگار بکەن. ئەوە چنگ و چەپۆکێکی بەو جۆرەیە کە؛ لایەنی نێونەتەوەیی هەیە، لایەنی هەڕێمایەتی هەیە، کوردانی خائین و هاوکار هەن. کوردایەتی ئازاد، شەڕ لە پێناو هەبوون و ئازادی کوردان، تێکۆشانی زیاتر لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، بۆ تێگەیشتنی باشتر لە سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی تێبگەن و هێندەی تێگەیشتن لەوەش دەبێت ئێمە لە دژی ئەوە تێبکۆشین.

رەنگدانەوەی رژێمی ئیمراڵی لەسەر کوردان

ئێمە بە پێداگرییەوە دەڵێین؛ کورد، ژنان، گەنجان، رەنجدەران، چەوساوەکان رۆژ لە دوای رۆژ باشتر لە بارەی سیستمی ئیمراڵییەوە وشیار دەبنەوە. بۆچی؟ لەبر ئەوەی هەموان ئەوەیان بینی. هەرکە لە ئیمراڵی دەرگاکان داخران، هیچ هەواڵێک لە رێبەر ئاپۆ بەدەست نەخرا؛ فاشیزم لە کوردستان، فاشیزم لە کوردستان زیاتر دەرکەوت و پەلاماردەربوو.

دەیانەوێت سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی بگوازنەوە بۆ چوار لای کوردستان. درێژە بە قڕکردنی کوردان بدەن. رۆژێک نییە هێرش نەکرێتە سەر کوردان و کوردان تیرۆر نەکرێن. بە پاساوی جیاجیا هەموو رۆژێک کورد لە کوردستان دەکوژرێن. دەیانەوێت هیچ ژیانێک بۆ کوردان نەهێڵنەوە.

لەبەر ئەوەی تەوەرەکەمان پێناسەکردنی ژیان نییە، زۆر رۆناچمە ناو ئەو باسەوە. بەڵام وەک ئەوەی لە هەر بستێکی کوردستاندا چاڵێکی مەرگیان هەڵکەندووە و دەیانەوێت کوردان لەم چاڵەدا بخنکێنن. بۆ وێنە؛ زیندان چاڵی مەرگە. هەژاری، بێکاری و کاری هەرزان و کار لە بەرامبەر کرێی کەم.. دامودەزگاکانی شەڕی تایبەت… هەرهەموویان چاڵی مەرگن. گەنجانی کورد دەخەنە ناو ئەو چاڵانەی مردنەوە. وەک چۆن ئیمراڵی سیستمێکی تابوت ئاسایە، لە دەرەوەش بۆ کوردان هەمان شت هەیە و شوێنی مردنە.

مرۆڤ کە پێناسەی ژیان بکات، دەبینێت کە هەموو زیندەوەران ناسنامەی خۆیان هەیە. کە مرۆڤ باسی ژیانی مرۆڤی و کۆمەڵایەتی بکات، ژیانی بێ ناسنامە بوونی نییە. ئەمە بۆ کۆمەڵگاکان بەم جۆرەیە. ئەگەر ئەو ناسنامە و بەهایانەی کۆمەڵگا هەیەتی لێبسەندرێنەوە، ئەو کۆمەڵگەیە دەکوژرێت، لەناو دەبرێت. ئێستا رەنگدانەوەی رژێمی قڕکردنی ئیمراڵی لەسەر جوگرافیا و ژیانی کۆمەڵگای کوردستان رێک بەو جۆرەیە. دەیانەوێت سیستمی ئەوێ بهێنن و بەو جۆرە لە کوردستان لەسەر پێ رایبگرن. بە کردەوەی لەم جۆرە دەیانەوێت کۆتایی پێبهێنن و لەناوی ببەن.

کۆمەڵگەی تورکیا ژەهراوی کراوە

کاتێک پیلانگێریی نێونەتەوەیی ئەنجامدرا، رێبەر ئاپۆ وتی، “پیلانگێرییەکە هێندەی لە دژی گەلی کوردە، ئەوەندەش لە دژی گەلی تورکە. دەیانەوێت ئایندەی گەلانی تورکیا تاریک بکەن و رێگری لە بەهێزبوونیان بکەن”. دوای ئەو قۆناغانەی چارەسەری، هەموو ئەوانە بە رێکاری کودەتا، لە رێگەی ناوەندەکانی گلادیۆ لە ناو سیستمی شەڕی تایبەتی تورکدا کەوتنە جموجۆڵەوە، دەرکەوت کە ئەو هێزەی کە ئەو شەڕەی رێکخستووە، ئەنجامیداوە و بەو جۆرە بەڕێوەی بردووە هەرگیز بیری لە چارەنوسی گەلانی تورکیا نەکردووەتەوە. بەتایبەتیش گەلی تورک. بڕوانن، ئەمڕۆ کۆمەڵگەی تورکیا وەک خۆی بیر لەم دەوڵەتە دەکاتەوە. خۆی لە خۆیدا سەرەکیترین درۆی نەتەوە دەوڵەت ئاوێتەکردنی نەتەوە لەگەڵ دەوڵەتە. شتێکی بەو جۆرەیان دروست کردووە کە؛ دەوڵەت لە دەستی چەند کەسی دەوڵەمەند و چەند پێکهاتەی ئۆلیگارشیکدایە. کاتێک ئەو کەسانە لەسەر دەوڵەمەندی و سامانەکان داوای پشک و مافی خۆیان دەکەن و زەوتی دەکەن، کۆمەڵگا وا تێدەگات کە لەپێناو ئەواندا دەکرێت. کۆمەڵگای تورکیا بەم جۆرە ژەهراوی کراوە. کۆمەڵگەی تورکیا بیردەکاتەوە کە دەوڵەت چەندە دەوڵەمەدن ببێت، کۆمەڵگا دەوڵەمەند دەبێت. دۆخێکی بەجۆرە بوونی نییە و نابێت. ئەو شەڕ و سیستمەی قڕکردن لە ئیمراڵی لە راستیدا شەڕ و سیستمی هەندێک دەستەبژێری تورکە. ئەوەی کەچەندەش تورکن جێگەی مشتومڕە. لە دامەزراندنیانەوە تائێستا بەم جۆرەیە.

دەوڵەت لە هەموو شوێنێک ئامێری خەرجکردنە، بەڵام بە پاساوی شەڕ لە دژی کوردان لە تورکیا و کوردستان گەلی تورکی خستووەتە ناو قەیرانێکی ئابووری. بەڵام خۆزگە هەر بەمەوە سنوورداربوایە. خۆزگە ئەوە تەنیا بە هەژاری ئابوریەوە سنووردار بوایە. شتێکی دژوارتر روودەدات، ئەویش لە لایەنی ئەخلاقییەوە تووشی داڕوخان دەبێت. بۆ ئەوەی کۆمەڵگای تورکیا لە دژی تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد هاوکاری بکەن، بەو فرت و فێڵە چەپەڵانە رووبەڕوو دەبن! ئەو گەلە هەزاران ساڵە لەم جوگرافیایە پێکەوە دەژین، دەبینین کە هیچ شتێک لە تورکان نەماوەتەوە.

هـ.ح

Comments are closed.