سەرکردەیەکی باڵای چەتەکانی داعش کە بەرپرسی بیانییەکان بوو دەستگیرکرا

ناوەندی هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بەرپرسێکی باڵای چەتەکانی داعشی لە کەرکوک ڕاگەیاند .

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا ئەمیرێکی بیانی لەناو ڕێکخراوی چەتەکانی داعش دەستگیرکرد.

ئەمشەو لە ڕاگەیەنراوێکدا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری وورد و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەپارێزگای کەرکوک، چەتەیەکی داواکراوی بەناوی ( ابو بخارى )دەستگیرکرد، ناوبراو ئەمیری ( چەتە بیانیەکانی ) داعش بووە.

هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان هەمیشە دەستێکی پۆڵاین دەبن بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانیان، لەپێناو فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەرێمەکەمان .

ڕ.س

Comments are closed.