ناوەندی هەواڵەکان
بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە ئاینی ئیسلام” لە شانۆگەرییەکدا، کە سێ ساڵ پێش ئێستا نمایشکراوە، ئەمڕۆ دادگای کەتنی کەلار بڕیاری ڕاگرتنی بۆ دوو شانۆکار دەرکرد و ئێستا لە گرتووخانەی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان دەستبەسەرن.
ئەمڕۆ دادگای گه‌رمیان له‌سه‌ر سكاڵای لقی گەرمیانی، یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ دوو شانۆكار ده‌ركرد كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شانۆگه‌ریه‌كیان ئه‌نجامداوە .
هەریەک لە شانۆكار ( شكۆ عومه‌ر و عومه‌ر عه‌بدوڵا) لە شوباتی ٢٠٢٠ شانۆگەرییەکی سەرشەقامیان بە ناوی (وەرن ببینە سەگ) لە شارۆچکەی کەلار نمایش کرد کە له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵێكدا بوو، له‌ناو شانۆگه‌ریه‌كه‌دا كاراكته‌رێكی ئاینی تێدابوو، دوای ته‌واوبوونی نمایشه‌كه كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌جۆرێك لێكدانه‌وه‌یان بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و كاراكته‌ره كرد، كه سوكایه‌تی به‌پیاوانی ئاینی ده‌كات .
بە وتەی پۆلیسی گەرمیان ئەو دوو شانۆکارە بەپێی مادەی ٣٧٢ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، کە تایبەتە بە تاوانی زیانگەیاندن بە هەستی ئایینی و لەلایەن سکاڵای لقی گەرمیانی یەکێتی زانانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستانەوە تۆمارکراوە، بە پاساوی “سووکایەتیکردن بە ئاینی ئیسلام” لە بەشێک لە دەقەکانی ئەو شانۆییەدا هەبووە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسبووک هەڵمەتێکی فراوان بۆ ئازادکردنی ئەو دوو شانۆکارە دەستیپێکردوە و داوا دەکەن هونەرمەندان لە سەر کاری هونەری بە هیچ شێوەیەک جێگای قبوڵکردن نیە دەستگیر بکرێن و ئازار بدرێن.
شانۆگەرییەکە لە بیرۆکەی شیعرێکی قوبادی جەلیزادەوە وەرگیراوە و ئه‌و كه‌سانه‌ی له نمایشەکە ئامادە بوون جۆرێك له بیری توندڕه‌ویان هه‌بووە، كه‌سایه‌تی كاراكته‌ره‌كه‌یان گشتگیر كرد و سكاڵایان به‌رزكردوەته‌وه، سكاڵاكه‌ش به‌ناوی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان به‌رزكراوه‌ته‌وه، سێ ساڵه دادگای گه‌رمیان دۆسییەکەی دواخستوە و ئه‌مڕۆ یه‌كلاییكرده‌وه.
بڕیاره‌كه به‌جۆرێكه هه‌ریه‌ك له (شكۆ عومه‌ر و عومه‌ر عه‌بدوڵا) له‌ئێستادا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌رچووه و چاوه‌ڕوانی بڕیاری كۆتایی دادگا دەکەن، له‌به‌رامبه‌ریشدا هونه‌رمه‌ندان كاردانه‌وه‌ی جیاجیان هه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه خۆپیشاندان و رێپێوان بۆ ئازاد کردن و دژی ڕێگری کردن لە دانانی بەربەست لە کارە هونەرییەکان ئه‌نجامبده‌ن.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژانی٢٢ و ٢٣ـی شوباتی ساڵی٢٠٢٠ لە شارۆچکەی کەلاری سەر بە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان “وەرزی شانۆ لە گەرمیان” بەڕێوەچوو، ژمارەیەک کاری شانۆیی تێدا نمایشکرا، لەناویاندا شانۆیی “وەرن ببینە سەگ” بوو، کە بەرهەمی گرووپی هونەریی ئەستێرەکان بوو، شانۆییەکە لە نووسینی قوبادی جەلیزادە، ئامادەکردنی شانۆکار شکۆ عومەر و دەرهێنانی عومەر عەبدولڵا بوو .
ر.س
Comments are closed.