ناوەندى هەواڵەکان
ڕۆژى ٢٤ـی ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورىی حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى مانگى ٧ (تەمووز)ـی ئەمساڵى بڵاو کردەوە و بە پێى خشتەکە ئەمڕۆ مووچەى هەریەکە لە دیوانى وەزارەتى داراییی، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتى دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.
ڕۆژى ٢٤ ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى ٧ى ئەمساڵى سەرجەم وەزارەتەکانى بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ موچەى هەریەکە لە وەزارەتى دارایی، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتى دام و دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژى ١٧ـى ئەم مانگەدا بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، هەر مانگی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە بۆ سێ مانگ بڕی دوو تریلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بە شێوەى قەرز بداتە هەرێم .
جێگەى ئاماژەیە، جوتیار عادل، وتەبێژى پێشووترى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو، هەموو ٢٥ ى مانگێگ دەست بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەکەین، بەڵام لە مانگى ٦ى ئەمساڵەوە فەرمانبەران موچەیان وەرنەگرتووە.
ئـ.م
Comments are closed.