ناوەندى هەواڵەکان
شەوی ڕابردوو له شارۆچکەى حه‌مدانییه، لە ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیرییدا، بەهۆى هەڵدانى یارییە ئاگرینەکانەوە لە ناو هۆڵى ئاهەنگەکەدا ئاگرێك کەوتەوە و بەهۆیەوە ١١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠٠ کەسى دیکەش برینداربوون.
شەوی ڕابردوو له شارۆچکەى حه‌مدانییه له سنوورى پارێزگای موسڵ، لە ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیرییدا بە هۆى هەڵدانى یارییە ئاگرینەکانەوە لە ناو هۆڵى “ئیبن هەیسەم” ئاگرێك کەوتەوە.
بە پێى کۆتا ئامار، تا ئێستا بە هۆى ئاگرەکەوە ١١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسى دیکەش برینداربوون و برینى بەشێکى زۆر لە بریندارەکانیش سەختە.
هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پارێزگاری موسڵ ئه‌نجامدا، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌دا.
هەر لەو پەیوەندییەدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندرووستیی ڕاسپارد، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ دابینكردنی یارمه‌تی به‌و كه‌سانه‌ی، كه به هۆی ڕووداوه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئـ.م
Comments are closed.