ناوەندى هەواڵەکان
نرخى گرامێک زێر بە ٦٠ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى چوار هەزار دینار دابەزى، هەروەها نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى هەزار و ٣٥٠ دینار بەرز بووەوە و لە هەمان کاتیشدا نرخى بەرمیلێک نەوت بە بڕى دوو دۆلار بەرز بووەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٤ دۆلار و ٩٥ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٩١ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بە بڕى دوو دۆلار بەرز بووەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٠ هەزار و ٩٧٧ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٩٦ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٠ دۆلار و ٩٨ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى چوار هەزار دینار دابەزى.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٢ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠٦ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٣ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٥ هەزار و ٤٥٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى هەزار و ٣٥٠ دینار بەرز بووەوە، بەو پێیەی کە دوێنێ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەهاکەی ١٥٤ هەزار و ١٠٠ دینار بوو، هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٥ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە چوار ملیۆن و ٩٨٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٧٢١ لیرەى تورکى.
ئـ.م
Comments are closed.