ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و هەروەها خۆڵبارینێکى کەم لە هەندێ ناوچە دەست پێدەکات، دەشڵێن، سبەى بەراورد بە ئەمرۆ پلەکانى گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و هەروەها خۆڵبارینێکى کەم لە هەندێ ناوچە دەست پێدەکات و خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت .
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و هەروەها خۆڵبارینێکى کەم لە هەندێ ناوچە دەست پێدەکات و کاریگەرییەکەى لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٣ پلەیە.
ئـ.م
Comments are closed.