گەردەلولی غوددەی ژەهراوی چییە ئایا مەترسیدارە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر نەبیل عیسام پزیشکى نەشتەرگەرى گشتیى دەڵێت، گەردەلولی غوددەی ژەهراوی حاڵەتێکى مەترسیدارە و کاتێک درووست دەبێت، کە چارەسەرى غوددە لەناکاو ڕابگیرێت و بەکارنەهێندرێت یان کەسێک تووشى سوتاندن، نەخۆشى کۆرۆنا، جەڵتەى دڵ، جەڵتەى مێشک ببێت.

دکتۆر نەبیل عیسام، پزیشکى نەشتەرگەرى گشتیى، لە نووسینێکدا ئاماژە بە حاڵەتى گەردەلولی غوددەی ژەهراوی دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

هۆکارەکانی درووستبوونی گەردەلولی غوددەی ژەهراوی چین؟

یەکەم– ڕاگرتنی چارەسەرى غوددە لە ناکاو.

دووەم– ئەنجامدانی هەموو جۆرێکى نەشتەرگەری.

سێیەم– توشبوون بە چەند ڕووداوێکى جیاجیا.

چوارەم– سوتاندن.

پێنجەم– نەخۆشی کۆرۆنا، جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک.

شەشەم– هەندێک دەرمان وەکوو دەرمانەکانی بەنج، ئەمیۆدارۆن، ئەسپرین.

حەوتەم– قەلەقی زۆر.

هەشتەم– ماندوبوونی زیاد لە سنوور.

گەردەلولی غوددەی ژەهراوی حاڵەتێکی زۆر مەترسیدارە و ئەگەری مردنی هەیە لە ٨٪ تا ٢٥٪ لە نەخۆشەکان، چونکە کاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر کۆمەڵێک ئەندامی جەستەى مرۆڤ.

ئـ.م

Comments are closed.