مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە شەهید سەید ئەڤران دەستی پێکرد

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ مەراسیمی ناشتنی تەرمی شەهید سەید ئەڤران و فەرماندەیەکى یەپەگە لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد و تەرمی هەردوو شەهید بەرەو گۆڕستان بەڕێکران.

بەیانی ئەمڕۆ بە بەشداری هەزاران هاوڵاتیی و کەسایەتى و لایەنى سیاسی و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنی و شەڕڤانان تەرمی ڕۆژنامەنووسان شەهید سەید ئەڤران و ئەسڵان قامیشلۆ فەرماندەى یەپەگە بەرەو گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەڕێکران و بە خاک سپێردران.

شەهید سەید ئەڤران لە ٢٢ی ئەم مانگە بەهۆی وەستانی دڵییەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، شەهید ئەسڵانیش لە ١٧ی ئەم مانگە لە هێرشێکی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک شەهید بوو.

بە وتنەوەى “شەهید نامرن ، بژی ڕێبەر ئاپۆ” تەرمی هەردوو شەهید بە ئاڵای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گۆڕستانى شەهید دەلیل لە قامیشلۆ بە خاک سپێردران و چەند وتارێکیش خوێندرانەوە کە تێیدا باس لە ژیان و تێکۆشانی هەردوو شەهید کرا و جەختیش لەسەر ڕێباز و تێکۆشانى ئەوان کرایەوە.

هەروەها هەر ئەمڕۆ پرس بۆ هەردوو شەهید لە شاری قامیشلۆ دادەنرێت.

هـ.ح

Comments are closed.