دەوڵەتی داگیرکەری تورک بناری قەندیلی بۆردوومان کرد و قوربانی هەیە

بناری قەندیل

ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک دوو جار لەسەر یەک بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی برینداربوون و  ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون کە برینی یەکێکیان سەختە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک دوو جار لەسەر یەک بۆردوومانی ناو گوندەکە و دەرەوەی گوندەکەی کردووە و  بەهۆی ئەوەی بۆردوومانەکە نزیکبووە لە ماڵەکانى ناو گوندەکە دوو هاوڵاتیی برینداربوون کە یەکێکیان ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵە بەناوی  ئەستییەوە کە برینەکەى سەختە و ئەوی دیکەش میرزا ئیبراهیمە، دواتر بە ئەنبوڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لەبارەی بۆردوومانەکە سەروین جەلال ھاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک دوو جار لەسەر یەک گوندی بۆکریسکانی بۆردوومان کردووە و دوو هاوڵاتیی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، هاوکات زیانی ماددیشی هەبووە.

لە ٥ی ئەم مانگەش ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە نزیک شارەوانى بناری قەندیل کرایە ئامانج و زیانی ماددی زۆری بە هاوڵاتییان و شارەوانى بناری قەندیل گەیاند، هەروەها ٢٠ ئەم مانگە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی کرد لە نزیک گوندی ئێنزێ لە بناری قەندیلی کرد.

هـ.ح

Comments are closed.