بناری قەندیل
ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک دوو جار لەسەر یەک بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی برینداربوون و یەکێک لەوانە شەهید بوو.
پەیامنێری ڕۆژنیوز لە بناری قەندیل ڕایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک دوو جار لەسەر یەک بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی مەدەنی بەناوەکانى “میرزا ئیبراهیم و ئەستى محەمەد” برینداربوون و دەستبەجێ ڕەوانەى نەخۆشخانە کران.
ئاماژەى بەوەشکرد، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی “ئەستی محەمەد” لە ڕێگادا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی ڕانییەیە، بریندارەکەى دیکەش لە ئێستادا چارەسەری بۆ دەکرێت.
هـ.ح
Comments are closed.