ناوەندى هەواڵەکان
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک -قەسەدە بڵاوى کردەوە، لە ئەنجامی هاوکاری نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتى و هێزەکانیان سەرچەتەیەکی داعشیان لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک- قەسەدە، دەستگیرکردنی سەرچەتەیەکی داعشی لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی هاوکاری نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتى و هێزەکانمان لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو سەرچەتەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشمان دەستگیرکردووە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى قەسەدەدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو سەرچەتەى داعش، کە لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکراوە ناوى ئەبو خەلیل ئەلفەدانی-یە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش دەستگیرکردنى ئەو سەرچەتەى داعش لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا کراوە.
لە کۆتاییدا هاتووە، لە ئێستادا هاوکاری نێوان هێزەکانمان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتى لەپێناو ڕیشەکێشکردن و کۆتاییهێنان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئاستێکی باڵادایە.
ئ.م
Comments are closed.