ناوەندی هەواڵەكان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سیلڤاین ئیتی باڵیۆزی فەرەنسا شاری نیامی پایتەختی نیجەری بەجێهێشت، بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ فەڕەنسا سەرجەم هێزەكانیشی لەو وڵاتە بكشێنێتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی فەرەنسا و گەڕانەوەی باڵیۆزی فەڕەنسا لە نەیجەر ڕاپۆرتێكی بڵاو كردوەتەوەو تێیدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سیلڤاین ئیتی باڵیۆزی فەرەنسا شاری نیامی پایتەختی نیجەری بەجێهێشت، لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا دەگاتە پاریس، بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا بە فەرمی ئەو زانیارییانەیان پشتڕاست نەكردۆتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ماكرۆن لە كۆتایی هەفتەدا ڕایگەیاند بوو، باڵیۆزەكە لە نەیجەردەكشێنێتەوە و ١٥٠٠ سەربازی وڵاتەکەشی تاكۆتایی ئەمساڵ لە نیجەر بە هەمان شێوە دەکشێنێتەوە، دوای بڕیارەکەی دادگای نەیجەر دێت کە بڕیاری دەركردنی سیلڤاین ئیتی باڵیۆزی فەڕەنسای لە وڵاتەكەی دەركردبوو.
ئامادۆ عەبدول ڕەحمان، نوێنەری ئەنجومەنی نیشتمانی نەیجەر ڕایگەیاند، هەر دامەزراوەیەك، یان قەوارەیەك كە ببێتە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەمان، دەبێت بە ناچاری خاكی باوباپیرانمان بەجێ بهێڵێت، جا پێی خۆش بێت یان نا.
لە ٢٧ـی تەمووزدا، لە دژی محەمەد بازووم سەرۆكی نەیجەر، كودەتای سەربازیی ئەنجام درا، بە سەرۆكایەتیی ژەنەڕاڵ عەبدولڕەحمان، دواتر سەرۆكی نەیجەر دەستبەسەر كرا و لە كار لابرا، لە ئێستادا ململانێی وڵاتانی جیهان لە نەیجەر چڕ بووەتەوە و شەڕی ناوخۆییش دەستی پێكردووە.
هـ.ئ
Comments are closed.