ناوەندى هەواڵەکان
چەتەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک، کە خۆیان وەک پۆلیسى مەدەنى ناساندووە ئەمڕۆ دوو هاوڵاتییان لە لە گوندی شێخوتکا-ی سەر بە ناوچەی مابەتا و هەروەها هاوڵاتییەکى دیکەیان لە گوندى ھێکێچە-ی سەر بە ناوچەى شیێ-یان لە کانتۆنی عەفرین ڕفاندووە و لە ئێستاشدا ئەو کەسانە یۆ شوێنێکى نادیار گواستراونەتەوە.
ئاژانسى فوڕاتنیوز بڵاوى کردەوە، چەتەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک، کە خۆیان وەک پۆلیسى مەدەنى ناساندووە ئەمڕۆ دوو هاوڵاتییان لە گوندی شێخوتکا-ی سەر بە ناوچەی مابەتا لە سنوورى عەفرین ڕفاندووە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو دوو کەسەى لە گوندى شێخوتکا لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون ژن و پیاوێکن بەناوەکانى ‘ئەحمەد سەیدۆ و نەزیرە حەمید محەمەد.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە گوندى ھێکێچە-ی سەر بە ناوچەى شیێ-یان لە کانتۆنی عەفرین چەتەکانى دەوڵەتى تورک هاوڵاتییەکیان بەناوى حسێن دلۆ، کە تەمەنى ٢٩ ساڵە ڕفاندووە.
لە کۆتاییدا باس لەوەشکراوە، لە ئێستاشدا ئەو کەسانەى لەلایەن چەتەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکەوە ڕفێندراون بۆ شوێنێکى نادیار گواستراونەتەوە .
ئ.م
Comments are closed.