لە هێرشەكەی ئازەربایجان بۆ سەر قەرەباغ زیاتر لە ٦٠٠ كەس بوونەتە قوربانی

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی تەندروستی ئازەربایجان بڵاوی كردەوە، لە هێرشەكەی هەفتەی ڕابردووی وڵاتەكەی بۆ سەر ناوچەی قەرەباغ ١٩٢ سەربازی ئازەربایجان كوژراون و زیاتر لە ٥٠٠ سەربازیشیان برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی ئازەربایجان سەبارەت بە ئاماری قوربانییەكانی هێرشەكەی ئازەربایجان بۆ سەر قەرەباغ ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوەو تێیدا هاتووە، لە هێرشەكەی هەفتەی ڕابردووی وڵاتەكەی بۆ سەر ناوچەی قەرەباغ ١٩٢ سەرباز و هاوڵاتییەكی مەدەنی كوژراون و زیاتر لە ٥٠٠ سەربازی ئازەربایجانیش لە برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی ئەرمینیاش بڵاوی كردەوە، بەهۆی هێرشەكەی ئازەربایجان بۆ سەر قەرەباغ ٢١٣ سەربازیان كوژراون، بەمەش كۆی ژمارەی كوژراوانی هێرشەكە گەیشووەتە ٤٠٥ کەس.

ڕۆژێك دوای هێرشەكەی ئازەربایجان بۆ سەر قەرەباغ بە نێوەندگیری ڕووسیا ئاگربەست ڕاگەیاندرا، دواتر وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ٢٢ی ئەیلولی ڕایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی قەرەباغ بەپێی ئەو ڕێككەوتنانەی لەسەر وەستاندنی شەڕەكان ئەنجامدراون، دەستیانكردووە بە ڕادەستكردنی چەك و كەرەستەی سەربازییەكانیان لە ژێر چاودێری هێزەكانی ڕووسیا.

هـ.ئ

Comments are closed.