ناوەندى هەواڵەکان
تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگاى کوردستان بڵاوى کردەوە، بەبۆنەى ڕۆژى لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: تەمەنا دەکەین موسڵمانان ئەم یادە بقۆزنەوە بۆ یەکتر قبووڵکردن کە هەموو گەلان لەسەر ئەم رێبازە بە ئاشتیی بژین و جیاوازیی نەتەوەیی و ڕەنگ و زمانەکان نەبنە هۆی یەکتر سڕینەوە.
دەستەی ئۆڵ و باوەڕییەکانى تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەى ڕۆژى لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودى خوداى لەسەربێت ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەبۆنەى ڕۆژى لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودى خوداى لەسەربێت پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و بەتایبەت موسڵمانانی گەلی کورد دەکەین.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئەوەش خراوەتەڕوو، ئومێدەوارین، ئەمڕۆژە ببێتە ڕۆژی ئاشتیی و تەبایی و پێکەوەژیانی هەموو گەلان.
لە کۆتاییشدا تەڤگەری ئازادیی دەڵێت، تەمەنا دەکەین موسڵمانان ئەم یادە بقۆزنەوە بۆ یەکتر قبوڵکردن، چونکە کرۆکی ڕاستەقینەی ئایینی ئیسلام هەر بۆ ئەم مەبەستە هاتووە، کە هەموو گەلان لەسەر ئەم رێبازە بە ئاشتیی بژین و جیاوازیی نەتەوەیی و رەنگ و زمانەکان نەبنە هۆی یەکتر سڕینەوە.
ئ.م
Comments are closed.