ناوەندی هەواڵەکان
دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی لە عێراق کاندیدبوونى ژمارەیەك لەو كەسانەی خۆیان كاندید كردوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دوورخستەوە کە لەناویاندا پارێزگاری نەینەوا و دوو کاندیدی پەدەکەی تێدایە.
بڕیارە ٦ى مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان بەڕێوە بچێت کە پارێزگاکانى هەرێم ناگرێتەوە، لەپارێزگاکانى کەرکووک و موسڵ و دیالە و سەڵاحەدین کورد بەشداری دەکات.
میدیا ناوخۆییەکانى عێراق بەڵگەنامەیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی لە عێراق بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی ١٢٥ كاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، لەنێویاندا نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوای تێدایە.
دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری داوای لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان كردووە ئەو ١٢٥كاندیدە رێكارەكانی ریشەكێشكردنی بەعس دەیانگرێتەوە و پێویستە لە لیستى کاندیدەکاندا لا ببرێن.
بەپێی بەڵگەنامەکە، لەناو ئەو ١٢٥ کاندیدە دوور خراوەدا ٢٠ كاندیدی لە پارێزگای نەینەوایە و سێ كاندیدی هاوپەیمانی سەروەریی و دوو كاندیدی پەدەکە و كاندیدێكی تەقەدوم و كاندیدێكی هاوپەیمانی حەسم و ئەوانی دیكە هی پارتە سیاسیەكانی دیكەن.
هـ.ح
Comments are closed.