ناوەندی هەواڵەکان
دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شارۆچکەی حەمدانییە، پرسە و سەرەخۆشیان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان کرد و داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر تا ڕووداوی هاوشێوە ڕوونەداتەوە .
ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا پرسە و سەرەخۆشیان ئاڕاستەی هاوڵاتیانی شارۆچکەی حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کرد، هاوغەمی خۆیان دەربڕی لەبارەی ئەو کارەساتەی ڕووی تێکردوون لە ئاهەنگێکی بوک و زاوادا .
لە ڕاگەیەنراوەکەی تەڤگەری ئازادیدا هاتوە، بەهۆی ئەم ڕووداوە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون، ئەمە رووداوێکی بەئازار بوو بۆ هەموو گەلانی عێراق.
جەختیان کردەوە لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تا ڕووداوی هاوشێوە دروست نەبێتەوە و داوای بە هاناچوون و هاوکاریکردنی کەسوکاری قوربانیانیان کرد، تا لە رووی دەروونی و مرۆییەوە ئەرکی سەرشانیان سووک بکەن
ر.س
Comments are closed.