ناوەندی هەواڵەکان
وڵاتی ئێران مانگێکی دەستکردنی ڕەوانەی خولگەی زەوی کرد و بە دووری ٤٥٠ کیلۆمەتر لە زەوییەوە جێگیرکرا .
ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، مانگی دەستکردی “نور ٣” لە لایەن هێزی ئاسمانی وڵاتهكهوه بە سەرکەوتوویی رەوانەی خولگەی زەوی کراوە.
لەوبارەیەوە ئاژانسی “تەسنیم”ـی ئێرانی له زاری حسێن دلیریان، وتەبێژی رێکخراوی بۆشایی ئاسمانی ئێران، بڵاویکردەوە، مانگی دەستکردی “نور ٣” بە سەرکەوتوویی لە خولگەی زەویدا بە دووری ٤٥٠ کیلۆمەتر لە زەویەوە دانرا، لەلایەن هێزی ئاسمانی پیشەسازی ئێرانەوە.
هەروەها میدیاکانی ئێران لەم مانگەدا پشتڕاستیان کردەوە، کە تاقیکردنەوە تایبەتەکانی فڕینی مانگی دەستکردی ئێرانی “تۆلۆ ٣” بە سەرکەوتویی تەواو بووە، بەپێی خشتەی کاتی دیاریکراو دههێنرێته خوارەوە.
بهگوێرهی ئاژانسی ههواڵی ئیرنا، مانگی دەستکردی هەستەوەری “تۆلۆ ٣” لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازی ئەلیکترۆنی ئێرانی (سائیران) بەرهەمهێنراوە.
سەرەتای مانگی نیسانی ئهمساڵ عیسا زارپور، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران، ئامادەیی ١٠ مانگی دەستکردی بۆ تاقیکردنەوە و هەڵدانی ئاسمانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، قۆناغی تاقیکاریی بەستنەوەی پلاتفۆرمە ناوخۆییەکانی سۆشیال میدیا پێش ساڵی نوێ تەواو بوە.
وەزیرهكهی ئێران رونیشیکردەوە، ئەمساڵ بە پشتبەستن بە رەزامەندی ئەنجومەنی باڵای بۆشایی ئاسمان، پلانێکی وردمان هەیە بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی بۆشایی ئاسمان، ئێستاش ١٠مانگی دەستکردمان هەیە کە ئامادەن بۆ تاقیکردنەوە و هەڵدانی بۆشایی ئاسمان.
ر.س
Comments are closed.