هاوپەیمانی فەتح: دەستدرێژییەکانی تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێک ناتوانرێت بێدەنگ بین لە ئاستیدا

ناوەندی هەواڵەکان

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، بۆردوومان و لەشکرکێشیی سەربازی تورکیا لەناو خاکی هەرێم گەیشتووتە قۆناغێک، تەحەمول ناکرێت .

عەلی فەتلاوی، سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح، دوای بۆردوومانەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر چەند ناوچەیەکەی هەرێمی قەندیل کە بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی ڕایگەیاند، عێراق بە ڕێوشوێنە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو کۆتایی هێنان بە سەرپێچییە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق بەردەوامە و سودانی لە زیاتر لە بۆنەیەکدا داوای کردووە، عێراق وەک ئامرازێک بۆ یەکلاکردنەوەی دەیان و ئەنجامدانی هێرش بەکارنەهێنن.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە حکومەت سەربەخۆیی و سەروەری عێراق بپارێزێت، لەو هێرشە دەرەکیانەی کە ساڵانێکە ئەنقەرە ئەنجامی دەدات و پێویستە حکومەت هەنگاو بنێت بەرەو دانانی بەرگری ئاسمانی و ئامێری ڕاداری مۆدێرن.

فەتلاوی وتوشیەتی، چالاککردنی ئامێرە ئەمنییەکان و ناساندنی بەرگری ئاسمانی بابەتێکی ئەوپەڕی گرنگە لەپێناو سنووردارکردنی پێشێلکارییە سەربازییە بەردەوامەکان دژی وڵاتەکە، چونكە بۆردوومان و دەستدرێژی سەربازی تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێک، کە ناتوانرێت بێدەنگ بین لە ئاستیدا.

لای خۆشیەوە، فازڵ ئەبو ڕەعیف، شارەزای ئەمنی و ستراتیژیی عێراقی ڕەخنەی لە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە بەردەوامیی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر وڵات گرتووە و دەشڵێت ” لەشکرکێشیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر وڵات بووە هۆی بۆردومانکردنی زیاتر لە چوار هەزار ناوچە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان.

ر.س

Comments are closed.