ناوەندی هەواڵەکان
له رۆژى جیهانى گه‌شتیاریدا، ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ده‌ڵێت “به‌پێی پلانێکی هه‌شت ساڵە گەشتوگوزار ده‌كەینە سەرچاوەى سەرەکی داهات له هه‌رێمی كوردستان”.
ئەمڕۆ بە رۆژی جیهانی گەشتیاریی دادەنرێت لە جیهان و بۆیەکەمجار‌له ساڵى ١٩٧٩لەلایەن رێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئه‌و رۆژه جیهانییه دیاریكرا، ساڵانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وڵاتێك ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه، بۆ ئه‌مساڵیش سعودیە و شاری ریازی هەڵبژاردووە.
لەوبارەیەوە ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، ساڵ به ساڵ ژماره‌ى گه‌شتیاران له هه‌رێمی كوردستان رووى له زیاد بوونه و ئه‌مساڵیش ده‌ست به جێبه‌جێ كردنى پلانی هه‌شت ساڵه‌ی دەستەکەیان دەکەن .
ئاماژەی بەوەشدا، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى ده‌ستەکەیان هه‌ر گه‌شتیارێك كه دێته هه‌رێمى كوردستان، بە نزیكەیی ٣٠٠ دۆلار خه‌رج ده‌كات، ساڵانه‌ش كه ژماره‌ى گه‌شتیاران زیاد ده‌بێت، ئه‌و داهاته‌ش بۆ هه‌رێم له زیادبووندایه.
وته‌بێژى ده‌سته ده‌ڵێت: تاوه‌كو ساڵى ٢٠٣٠ كه‌رتى گه‌شتیاری ده‌كه‌ینه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهات له هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە ساڵی ٢٠٢١ نزیكه‌ى چوار ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌رێمیان كردووه، ساڵى ٢٠٢٢ ئه‌و ژمارەیه بۆ شەش ملیۆن و ٣٥ هەزار كه‌س زیادیكردووه و ته‌نیا له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵیش چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار گه‌شتیار و سه‌ردانیكار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
لەبارەی پلانی هەشت ساڵەی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند، تائێستا پلانەکان به‌خواستى ئه‌وان به‌ڕێوه‌ناچێت و پێویسته وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان زیاتر هاوكاربن بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌م پلانه .
ر.س
Comments are closed.