سەرجەم دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی قەرەباغ  هەڵدەوەشێنەوە

ناوەندی هەواڵەكان

سەرۆكی هەرێمی قەرەباخ ڕایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی قەرەباغ تا 1ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ واژۆ كرد.

كەناڵی (RT)ی ڕووسی هەواڵێكی لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی قەرەباغ بڵاو كردوەتەوە و تێیدا هاتووە، سەرۆكی دانپێدانراوی هەرێمی قەرەباخ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی قەرەباغ تا ١ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ واژۆ كرد.

بەپێی بڕیارەکە هەموو دامودەزگا و ڕێكخراوەكانی دەوڵەتی سەر بە ئیداری بە قەرەباغ هەڵدەوەشێنەوە، واتا هەرێمی قەرەباغ بوونی نامێنێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، فەرمانەكە ڕاستەوخۆ لەگەڵ بڵاوبوونەوەیدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دوای ئەوەش دانیشتوانی قەرەباغ بە ئەوانەی لە دەرەوەی هەرێمەكە دەژین، دەتوانن بگەڕێنەوە هەرێمەكە بەو مەرجانەی كە ئازەربایجان دایناوە، دواتر بە شێوەیەكی سەربەخۆ بڕیار بدەن، كە لە ناوچەكەدا بمێننەوە یان نا.

لە 19ی ئەم مانگە هێزەكانی ئازەربایجان هێرشێكی سەربازییان بۆ سەر هەرێمی قەرەباغ ئەنجامدا، داوایان لە هێزەكانی ئەرمینیا كرد خۆیان ڕادەست بكەن، بەڵام شەڕ و پێكدادان ڕوویدا و بەسەدان كەس كوژران و بریندار بوون و بە هەزارانیش دیکەش ئاوارە بوون بوو.

ڕۆژێك دوای هێرشەكەی ئازەربایجان بۆ سەر قەرەباغ بە نێوەندگیری ڕووسیا ئاگربەست ڕاگەیاندرا، دواتر وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ٢٢ی ئەیلولی ڕایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی قەرەباغ بەپێی ئەو ڕێككەوتنانەی لەسەر وەستاندنی شەڕەكان ئەنجامدراون، دەستیانكردووە بە ڕادەستكردنی چەك و كەرەستەی سەربازییەكانیان لە ژێر چاودێری هێزەكانی ڕووسیا.

هـ.ئ

Comments are closed.