ناوەندی هەواڵەکان
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ڕێزەوە یادی گەریلای شەهید وڵات ئاسێی کردەوە و ڕایگەیاند: ھاوڕێمان وڵات ئاسێ، لە گۆڕەپانی ئانتالیا لە ئەرکدا بوو، وەک جەنگاوەرێکی پێشەنگی نەریتی خۆڕاگرانەی خۆی، سەرکەوتووانە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ کرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هەپەگە دەڵێت: لە دژی ئەوەش گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە باکووری کوردستان تا گەورە شارەکانی تورکیا ھەموو شوێنێکیان کردە گۆڕەپانی بەرخۆدان و بەرپەرچیان دایەوە، لەو بەرخۆدانەدا کە لەسەر هێڵی گیانبازی بەڕێوەچوو، گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشێندرا و جارێکی دیکە نیشاندرا کە ناتوانرێت شکست بە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بھێنرێت.
ڕاگەیەنراوەکەى هەپەگە بەم جۆرەیە:
یەکێک لەو ساڵانەی تێیدا شەڕی دژوار لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوام بوو، ساڵی ٢٠١٨ بوو. دەوڵەتی تورکی قڕکەر و داگیرکەر بۆ سەرکوتکردنی خواست و داوای ئازادیی گەلەکەمان و کۆتایی ھێنان بە بزوتنەوەکەمان، هەموو دەرفەتەکانی خستەگەڕ بۆ ئەوەی بە ئامانجەکەی بگات، لە دژی ئەوەش گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە باکووری کوردستان تا گەورە شارەکانی تورکیا ھەموو شوێنێکیان کردە گۆڕەپانی بەرخۆدان و بەرپەرچیان دایەوە، لەو بەرخۆدانەدا کە لەسەر هێڵی گیانبازی بەڕێوەچوو، گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشێندرا و جارێکی دیکە نیشاندرا کە ناتوانرێت شکست بە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بھێنرێت.
ھاوڕێمان وڵات ئاسێ، لە گۆڕەپانی ئانتالیا لە ئەرکدا بوو، وەک جەنگاوەرێکی پێشەنگی نەریتی خۆڕاگرانەی خۆی، سەرکەوتووانە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ کرد، لە پێکدادان لەگەڵ دوژمن قارەمانانە خۆڕاگری کرد و شەھید بوو و وەک جەنگاوەرێکی نموونەی فیدایی ئاپۆیی، جێگەی خۆی لە مێژووی تێکۆشانماندا کردەوە.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەنرخی ھاوڕێمان وڵات ئاسێ و ھەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، لە کەسایەتی ھاوڕێ وڵات، بەڵێنی بە سەرکەوتن تاجدارکردنی ڕێپێوانی “ڕێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد”، دووپات دەکەینەوە.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان وڵات ئاسێ بەم جۆرەیە:
ناسناو: وڵات ئاسێ
ناو و پاشناو: مەزڵوم بالکچی
شوێنی لەدایکبوون: مووش
دایک – باوک: ئاسیە – چەتین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ / ئانتالیا
هـ.ح
Comments are closed.